دوای ئه‌وه‌ی دایكی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان و ئه‌رژه‌نتین ” دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ” له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌مرۆ له مه‌راسیمێكدا له باخچه‌ی تایبه‌تی ” بیا ڤێستا ” له ” بۆینس ئایرس “ی پایته‌خت ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا، له مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو، هه‌وادارێكی زۆری مارادۆنا ئاماده‌بوون.
” توتا ” كه ناوی دایكی مارادۆنایه، یه‌كێك بوو له پاڵپشته هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوڕه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتنی به‌م دهسكهوتوو نازناوانه‌ی كه له ڕابردوو به ده‌ستی هێناوه، توتا به سه‌كته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی (لوس أركوس) ی بۆینس ئایرس كۆچی دوایی كرد، شایانی باسه هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی باری ناهه‌مواری ته‌ندروستی دایكی، مارادۆنا به خێرایی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی وه‌صلی ئیماراتی به‌جێهێشت و به‌په‌له گه‌ڕایه‌وه ووڵاتهكهیهو چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له مه‌رگ به دیداری دایكی شاد بوو .
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|